برای زیندانییەکی سیاسیی کورد لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور کوژرا

دوێنێ پێنجشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، کاسبکارێکی کورد لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، “ژیان عەلی پوور” کۆڵبەر بووە و لە سنووری “گاکێ” لە ناوچەی “ئاڵانی” سەردەشت تەقەی لێکراوە و پاشان گیانیلەدەستداوە.

ژیان عەلی پوور خەڵکی گوندی “بێژوێ”یە لە سەردەشت و برای زیندانیی سیاسیی کورد “هۆشمەند عەلی پوور”ە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە زینداندایە.

ژیان عەلی پوور ماوەیەک بۆ بژێویی ژیانی کاری کۆڵبەری کردووە و باوکی دوو منداڵە.

کوشتنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و سەرەڕای هاتنی کابینەیەکی نوێی حكومەت لە ئێران، بەڵام دۆخی کۆڵبەرانی کورد هاوشێوەی ڕابردووە، ئەمە سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆڵبەری.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share