تاوەكو رۆژی پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواودەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت تاوەكو رۆژی پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەبكرێت و بنێردرێت بۆ گەنجینەكان تاوەكو وردبینی تێدابكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، سیستمی پەیڕۆڵ چالاككراوە یەكەی ژمێریاریی فەرمانگەكان ئامادەی دەكەن و دەنێردرێت بۆ گەنجینەكان تاوەكو وردبینی تێدابكرێت و دواتر دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و رەوانەی بەغداد دەكرێت.

جێی ئاماژە بۆكردنە، هەر ئەمڕۆ سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەكرێت و دەنێرێت بۆ بەغدا تاوەكو لەكاتی خۆیدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share