چەند تاڵە قژێكی ئەبراهام لینكۆڵن بە زیاتر لە 81 هەزار دۆلار فرۆشرا

ئەبراهام لینكۆڵن

چەند تاڵە قژێكی ئەبراهام لینكۆڵن، سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا لەگەڵ بروسكەیەكی خوێناوی دەربارەی تیرۆركردنی لە ساڵی 1865لە زیادكردنێكدا، بە زیاتر لە 81 هەزار دۆلار فرۆشرا، بەبێ ئەوەی ناسنامەی كڕیار ئاشكرابكرێت.

لێكردنەوەی تاڵە قژەكان كە درێژییەكەی دەگاتە 5 سانتیمەتر، لەمیانەی ئەو پشكنینەدا بووە كە بۆ لینكۆڵن كراوە پاش كوژرانی بە فیشەك لە شانۆی فۆڕد لە واشنتن لەلایەن جۆن ویلكس بۆس-ەوە.

تاڵە قژەكان و بروسكەكە پێشكەش بە دكتۆر لیمان بیچەر تۆد، بەڕێوەبەری نوسینگەی پۆستەی كنتاكی و كوڕی مامی ماری تود لینكۆڵن،ی هاوسەری لینكۆڵن، شانزەهەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان كراوە، بەپێی خانەی زیادكردنی (ئاڕ ئاڕ).

جیمس تۆد، كوڕی دكتۆر لیمان تۆد لە نامەیەكدا لە ساڵی 1945 ئاشكرایكردووە، كە تاڵە قژەكان بەدرێژایی ئەو ماوەیە لای خێزانەكەیان ماوەتەوە و بەپێی خانەی زیادكردنەكان دواجار لە ساڵی 1999 فرۆشراوە.

فرۆشتنەكە بە 81250 دۆلار ئەنجامدرا، كە كەمێك زیاترە لە 75 هەزار دۆلار كە خانەی زیادكردنەكان خواستی بەدەستهێنانی هەبوو.

بابەتی پێشتر

ژیانی نهێنیی قرشەکان.. توێژینەوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرسووڕهێنەرەکانیان دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

وەزیرێكی بەنگلادیش بە پۆستێك زیاتر لە 10 هەزار وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share