تابلۆیەكی ئۆتۆمبێل بە 15 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

تابلۆیەكی ئۆتۆمبێل كە هەڵگری ژمارە “7”ـی دوبەی-ـیە و بە پیتی “P” پۆلێنكراوە، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە بڕی 55 ملیۆن درهەمی ئیماراتی كە دەكاتە نزیكەی 15 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئەو پارەیەی لە بەرامبەر فرۆشتنی تابلۆكەدا وەرگیراوە، تەرخاندەكرێت بۆ پڕۆژەی خێرخوازیی “ملیارێك ژەم” كە بەسەر هەژاراندا دابەشدەكرێن.

بەدوای ئەو تابلۆیەدا، تابلۆیەكی دیكەی ئۆتۆمبێل كە “A 22 دوبەی” بوو، لە ریزبەندیی دووەمدا هات و بە بڕی هەشت ملیۆن و 400 هەزار درهەمی ئیماراتی فرۆشرا و بە هەمان شێوە پارەكەی بۆ پڕۆژەی خێرخوازیی “ملیارێك ژەم” تەرخاندەكرێت.

رۆژنامەی “البیان”ـی ئیماراتی بڵاویكردەوە، چەندین تابلۆی دیكەی ئۆتۆمبێل لە زیادكردنەكەدا فرۆشراون و كۆی داهاتەكەیان نزیكەی 100 ملیۆن درهەم (زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار) بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share