چێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی نوێ دەخاتەڕوو

كۆبوونەوەی یەكەمی موقتەدا سەدر و سەرانی چێوەی هەماهەنگی

لایەنە شیعییەكانی نێو چێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ كۆتاییهێنان بەو ‏دۆخە سیاسییە داخراوەی ئێستا دەخەنەڕوو.‏

چێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە شەوی ڕابردوو بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، دوای ‏ئەو ناكۆكییە سیاسییانەی بوونەهۆی پێشێلكردنی ماددە دەستوورییەكان، جەختدەكەینەوە ‏لەسەر بەردەوامنەبوون یان دووبارەنەبوونەوەیان لەپێناو خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی گەل و ‏هەماهەنگی بۆ بووژاندنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و وەلانانی بەربەستەكان لەبەردەم ‏ڕێگای بنیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوە.‏

دەستپێشخەرییەكە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت، لەوانە: ‏

یەكەم: بانگێشتكردنی سەرجەم هێزە سیاسی و كەسایەتییە نیشتمانپەروەرەكان بۆ دەستپێكردنی ‏قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندی و گفتوگۆ بۆ هێنانەدی دەستكەوتە دەستوورییەكان و ‏تەواوكردنی پێگەی سەروەری، بەجۆرێك هاوبەشیی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ‏بهێنێتەدی.‏
‏ ‏
دووەم: پاش شیكردنەوەكەی ئەمدواییەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە وادەكانی ‏گەورەترین فراكسیۆن لەڕووی ژمارەی ئەندامان، كە كاتی زیاتری بەخشیوە و دەكرێت ‏بەكاربهێندرێت بۆ لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ و زاڵكردنی بەرژەوەندیی گشتیی وڵات. ‏

سێیەم: ڕێككەوتنی گەورەترین فراكسیۆن لەسەر پێوەرەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك ‏وەزیرانێكی بەهێز و بەتوانا و لێهاتوو، كە بتوانێت قۆناغەكە تێبپەڕێنێت، لەگەڵ ‏تایبەتمەندییەكانی پێكهێنانی كابینەی حكومەت بە پێوەرەكانی دەستپاكی و لێهاتوویی.‏

دەستپێشخەرییەكە لەكاتێكدایە وادەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی ‏عێراق پێشێلكرا، هەروەها لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەت شیعییەكان، لەسەر پێكهاتە و ‏جۆری حكومەتی داهاتوو بیروبۆچوونەكانیان لەیەك دوورن و هیچ هەنگاوێكیان بەرەو ‏ڕووی یەكتری نەناوە.‏

ڕەوتی سەدر پشتبەست بەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ سوننەكان و پارتی كردوویەتی، سوورە ‏لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە و دوورخستنەوەی هێزەكانی دیكە، بەدیاریكراوییش ‏نوری مالكی، بەڵام هێز و پێگەی لایەنەكانی دەرەوەی ڕێككەوتنەكە ڕێگرن لە هاتنەدی ‏ئەو هەنگاوە.‏

بابەتی پێشتر

بۆردومانێكی توركیا بۆسەر خانوویەك لە حەسەكە قوربانیی مەدەنی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

ئەو خواردنانەی یارمەتی کەمخوێنی دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی پارەی توێژێك پێشخرا

وەزارەتی بازرگانی، دابەشكردنی شایستەی جوتیارانی پێشخست. لە ماوەی رابردوودا و پێش دەستپێكردنی وەرزی دروێنەكردنی گەنم و جۆ، بە…
Total
0
Share