بۆردومانێكی توركیا بۆسەر خانوویەك لە حەسەكە قوربانیی مەدەنی لێكەوتەوە

هێزەكانی توركیا خانووی هاوڵاتییەكیان لە گوندی بهێرە لە ڕیفی باكووری حەسەكە بۆردومانكرد و بەهۆیەوە منداڵێك گیانیلەدەستدا و مەدەنییەكیش برینداربوو، وەك ئەوەی ئاژانسی سانا-ی سوری بڵاویكردووەتەوە.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە ڕایگەیاند، هێزەكانی سوپای توركیا چەند مووشەكێكیان لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئاراستەی خانوویەك لە گوندی بهێرە كردووە، گوندەكە دەكەوێتە سەر ڕێگای عامودا دەرباسییە.

ڕوونیشیكردەوە، بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 13 ساڵ گیانیلەدەستداوە و كەسێكی مەدەنیی دیكە برینداربووە، جگە لەو زیانە ماددییە گەورەیەی بەر خانووەكە كەوتووە.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا دەخاتە ئاستی ئەنفلۆنزاوە.. بەریتانیا دەیەوێت كەرەنتینكردنی تووشبووان هەڵگرێت

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی نوێ دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share