لە كەركوك منداڵێك كەوتە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزای داقوق و خنكا

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە گوندی عبووری سنووری پارێزگای كەركوك، منداڵێكی تەمەنی چوار ساڵ، كەوتووەتە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزای داقوق و خنكاوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای نزیكەی شەش كاتژمێر ، تەرمی منداڵەكە لەلایەن چەند مەلەوانێكی گوندەكەوە دۆزراوەتەوە و دەرھێندراوە و دواتر ڕەوانەی پزیشكی دادی كەركوك كراوە بەمەبەستی توێكاری.

هەر بە پێی زانیارییەكان منداڵەكە لە نەتەوەی عەرەبە و دوای توێكاری لە پزیشكی دادی كەركوك، تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆ: دەسەڵاتی دادوەری وەک پێویست گرنگی نەداوە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت بەوەی وەک پێویست گرنگییان بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی…
Total
0
Share