مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنن، “بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لە رابردوو بەڵێنی خۆڕاگری و رووبەڕووبونەوەی فشارەکان دەدەین و هیچ کات ناچینە ژێر فشارەکانتان”.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ” لەدوای خۆپیشاندانە فراوانەکەی ئەمڕۆ و هەڵوێستی پێکەوەیی مامۆستایان و فەرمانبەران، دەسەڵات هەموو هەوڵی خۆی خستووەتەگەڕ و دەیەوێت ئیرادەی مامۆستایان بشکێنێت و بەبێ هیچ دەستکەوتێك بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، لە بەرامبەریشدا مامۆستایان و فەرمانبەران بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لە رابردوو بەڵێنی خۆڕاگری و رووبەڕووبونەوەی فشارەکان دەدەین و هیچ کات ناچینە ژێر فشارەکانتان”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئەوەی  بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێت ستەمێکی بێوێنەو برسیکردنێکی روونە، دەمانەوێت رووبکەینە مامۆستایانی خاوەن هەڵوێست و بڵێین بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە رووبەڕووی ئەو نامەو بڵاوکراوە و زمانی هەڕەشانە ببنەوە کە ئاراستەتان دەکرێن، چونکە ئەوەی بڕیارە سزابدرێت حکومەتێکی نابەرپرس و بەرپرسانێکی مشەخۆری گەندەڵن نەك مامۆستایەکی گیرفانخاڵی ستەم لێکراو”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “بەپێی یاسا بەرپرسی یەکەمی هەموو گرفتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستانە، چونکە پابەندی ئەو گرێبەستە مەدەنییە نەبووە کە لە نێوان خۆیی و مامۆستاو فەرمانبەردا هەیە، لە کاتێکدا مامۆستایان بە ئەرکی خۆیان هەستاون”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند، “دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە”. فەرمانگەی میدیا…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لەبەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share