ئەمڕۆ چوارشەممە لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.
لەجامی ئیتاڵیا هەردوو یانەی میلان و لازیۆ ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، یارییەكە لە سان سیرۆ لەكاتژمێر 11ی شەودا دەكرێت، براوە دەگاتە قۆناغی پێش كۆتایی و دۆڕاوەش دەكرێتە دەرەوە.
لەجامی جیهانی یانەكانیش، كاتژمێر 7:30 خولەكی شەو، چێڵسی ئینگلیزی بەرامبەر هیلالی سعودی یاریدەكات.
براوەیان دەگاتە یاریی كۆتایی و دۆڕاوەش ركابەری لەسەر پلەی سێیەمی دەكات.
لەخولی ئینگلتەراش كاتژمێر 10:45 خولەك تۆتنهام میوانداری ساوسامپتۆن دەكات، مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی برینتفۆرد دەبیتەوە.
مان سیتی بە 57 خاڵ پێشەنگە، تۆتنهامیش بە 36 خاڵ هەشتەمە.