بڵاوبوونەوەی ڕۆتا ڤایرۆس لە ڕاپەڕین وەزیری تەندروستیی بردە ئەو ناوچەیە

ماوەی هەفتەیەکە پەتایەک بە نیشانەی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بڵاوبووەتەوە و تەندروستیش دەڵێت، “ڤایرۆسەکە ڕۆتایە و وەزیری تەندروستی بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کردووە”.

تەندروستیی ڕاپەڕین لەگەڵ تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکەدا ڕایگەیاندووە، “ڕۆتا ڤایرۆس هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و ڕشانەوەیە لەناو منداڵان لە وەرزی زستاندا، لە هەمان کاتدا ئەگەری تووشبوونی گەورەکانیش هەیە، بەڵام بە ڕێژەی کەمتر”.

بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی ئیدارەی ڕاپەڕین، چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەم شێوەیەیە:

ـ  نەشۆردنی دەستەکان دوای چوونە توالێت.

ـ بەرکەوتنی دەست بەو شوێنانەی پیسبوون بە ڤایرۆسەکە.

ـ  خواردنی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە.

ـ کەسی تووشبوو لە ڕێی پیساییەوە ڤایرۆسەکە دەکاتە دەرەوە بەم جۆرە ڤایرۆسەکە، ژینگەی دەوروبەر پیسدەکات و خەڵکی تر تووشدەکات و ڤایرۆسەکە دەگواسترێتەوە لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی یەکتر.

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە پێویستە دەستەکان بە باشی بشۆردرێن دوای چوونە توالێت و پێش نان خواردن و گرنگیی زیاتر بدرێت بە پاکوخاوێنی سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی بەکاریاندەهێنین و ئەو خواردنانەی دەیانخۆین.

نیشانەکانی پەتای ڕۆتا

 سکچوونێکی زۆر.

 ڕشانەوە و دڵتێکهەڵهاتن.

 تایەکی کەم.

 ئازاری سک.

 وشکبوونەوە

بۆیە پێویستە کەسی تووشبوو شلەمەنییەکان زۆر بخواتەوە و لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانە سەردانی نزیکترین ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانە بکات.

بابەتی پێشتر

ژمارەی پەرلەمانتاری پێویست نەچوونەتە هۆڵی پەرلەمانەوە

بابەتی دواتر

عێراق.. 12 هەزار كەس لە دۆسیەی ماددەی هۆشبەردا دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شێخ وەهاب دەستگیركرایەوە

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ماوەی ڕابردوو بەتۆمەتی ساختەكاری لە پسووڵەدا دەستگیركرابوو، دووبارە دەستگیركرایەوە، تۆمەتی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی…
زیاتر ببینە

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری…
Total
0
Share