پیکێ نهێنییەکی بۆ کەسە نزیکەکانی درکاندووە

بەرگریکاری ئەزموونداری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ بیر لە وازهێنان دەکاتەوە و ئەگەرهەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا (2021/2022) وازهێنانی یەکجارەکی ڕابگەیەنێت.

11ی ئابی 2018 جێرارد پیکێ وازهێنانی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوەشی لەپێناو گرنگیدانبوو بە داهاتووی یانەی بەرشلۆنە و تەرخانکردنی تواناکانی بۆ ئەو یانەیە.

لەئێستادا یاریزانە 35 ساڵەکە تواناکانی پێشووی لەدەستداوە، 592 یاریی بۆ بارسا کردووە و هاندەران و شارەزایانی یانە کەتەلۆنییەکەی پێیانوایە، وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ باشترین بڕیارە لەئێستادا بیدات.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی “ئیسپۆرت 3″ی ئیسپانیا، پیکێ بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە، کە لەکۆتایی ئەم وەرزەدا بیر لە وازهێنانی یەکجارەکی دەکاتەوە سەرەڕای ئەوەی بۆندەکەی تاوەکو 2024 بەردەوامی دەبێت.

لە بەرامبەردا ئیدارەی خوان لاپۆرتا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ئەندریاس کریستنسنی دانیمارکی و سیزار ئازپیلیکوێتای ئیسپانی دەستپێکردووە، کە هەردووکیان بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاریدەکەن، لە هاوینی 2022 بۆندەکانیان کۆتاییدێت و دەتوانن بێبەرامبەر درێسی سوور و شینی کەتەلۆنیا بپۆشن.

بابەتی پێشتر

چاڤی: ناتوانین فیشەک بنێین بە قاچی خۆمانەوە

بابەتی دواتر

کاپتنی دۆرتمۆند بۆ هالاند: بەقسەم بکە، بەرەوپێشدەچیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

  له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد. یه‌کێک له‌…
Total
0
Share