چاڤی: ناتوانین فیشەک بنێین بە قاچی خۆمانەوە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز بڕیاردەدات یاری بە عوسمان دێمبیلی بکات، تاوەکو ئەوکاتەی ئیدارەی بارسا لەوبارەیەوە بڕیارێک دەدات.

لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، چاڤی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، “تاوەکو ئێستا چارەسەرێکمان بۆ بابەتی دێمبیلی نەدۆزیوەتەوە، مانگێک لەمەوبەر بارودۆخەکە جیاوازتربوو لە ئێستا، ئەو بە}ێکە لە یانەکەمان و بۆندی لەگەڵماندا واژووکردووە”.

ڕاهێنەرە کەتەلۆنییەکە لەبارەی یاریپێکردن، یاخود دوورخستنەوەیەوە دەڵێت، “لەگەڵ سەرۆکی یانە و ئەنجومەنی کارگێڕی کۆبوونەوەمان ئەنجامدا، بڕیارماندا، هەروەها لەبارەی نوێکردنەوە، یاخود دەستبەرداربوون لێی گفتوگۆمان کرد، دێمبیلی بەشێکە لە یانەکەمان و ئێمە ناتوانین فیشەک بنێین بە قاچی خۆمانەوە، پێویستە بەکاریبهێنین، ئەویش دەتوانێت یارمەتیمان بدات، چونکە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ بووە و ئەوە بڕیاری یانەکەمانە، تاوەکو ئەوکاتەی دۆخەکە بە لەبار دەزانم بەکاریدەهێنم”.

بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”، چاڤی بڕیاریداوە دێمبیلی بۆ پێکهاتەکەی بانگهێشتبکات، بابەتی یەکلاییکردنەوەی بۆندەکەشی خستووەتە بەردەستی ئیدارەی یانە و تاوەکو یەکلاییبوونەوەی داهاتووی لە پێکهاتەی بارسا دووریناخاتەوە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد نیشانەی لە سێ یاریزان گرتووەتەوە

بابەتی دواتر

پیکێ نهێنییەکی بۆ کەسە نزیکەکانی درکاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share