هەولێر.. دوای گیانلەدەستدانی گەنجێک کەسوکارەکەی زێرەڤانییەک بریندار دەکەن

لە گوندی گەزنەی پارێزگای هەولێر لە ڕووداویكی هاتوچۆدا گەنجێک گیانلەدەستدەدات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە ناکۆکی لەنێوان کەسوکارەکەی و هێزەکانی زێرەڤانی دروستدەبێت و بەهۆیەوە زێرەڤانییەک بریندار دەبێت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 9:00ی شەوی ڕابردوو لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی گەزنە، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە کەسێکدا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە، دوای ڕووداوەکە شۆفیڕەکە هەڵاتووە.

ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە ناوی (ئەبوبکر شوان عزیز)ـە و تەمەن (18 ساڵ) بووە، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی (ئیمێرجنسی)، لەنێوان خانەوادەی گەنجەکە و هێزەکانی زێرەڤانی کە پاسەوانی نەخۆشخانەکەن ناکۆکی دروست بووە، لەئەنجامدا یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی زێرەڤانی لەلایەن کەسوکاری گەنجەکەوە بریندار دەکرێت.

بەپێی ڕوونکردنەوەی پۆلیس ئەو شۆفێرەشی ڕووداوەکەی ئەنجامداوە ئێستا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاربوو قەرزی پێبدەنەوە
دوو ساڵە بڕیاری كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەخۆران جێبەجێنەكراوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەت دوو ساڵی تەواو پارەی مووچەخۆران قەرزدارە، بەڵام ئامادەنییە ئەژمێرێكی بانكییان…
Total
0
Share