ئاگر لە بازاڕی تایەفرۆشانی كەركوك كەوتەوە

ئاگر لە دوكانێكی بازاڕی تایەفرۆشانی كەركوك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دەدەن.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، ئاگرەكە لە دوكانێكی بازاڕەكە كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنیدان.

وتیشی، “بەهۆی ئاگرەكەوە چەند كەسێك برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون”.

بازاڕی تایەفرۆشان دەكەوێتە گەڕەكی غەرناتە لەسەر رێگای كەركوك- بەغداد.

پەیامنێرمان لە زاری بەشێك لە فرۆشیارانی بازاڕەكەوە وتی، ئاگرەكە كاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی كارەباوە دروست بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها دوكانێك سووتاوە، بەڵام لە بەشی پشتەوەی كاریگەری ئاگرەكە و دووكەڵ بۆ چەند دوكانێكی دیكە گوازراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كاك كۆسرەت جوامێرێكی ڕێگەی سەرفرازی و كوردایەتی و مێژوویەك لە خەبات و شانازی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی گەڕانەوەی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی…
Total
0
Share