ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە 235 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 235 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 235 ملیۆن و 236 هەزار و 339 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 206 ملیۆن و 657 هەزار و 539 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 28 ملیۆن و 578 هەزار و 800 دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە 9ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 235 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ لە ڕیزبەندیدا پێشکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share