(ڤیدیۆ) میلان به‌ ڕیمۆنتادای جیرو دێربی مادۆنینای له‌ ئینته‌ر میلان برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 24ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد.

یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی کرد، له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزه‌دا که‌ به‌ دێربی میلان، یاخود مادۆنینا ناوداره‌، یانه‌ی میوان توانی به‌ ئه‌نجامی دووگۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌که‌ی نێراتزۆری له‌ خوله‌کی 38 له‌لایه‌ن ئیڤان پێریسیچه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی ڕۆسۆنێری له‌ خوله‌که‌کانی 75 و 79 له‌لایه‌ن ئۆلیڤی جیروی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 52 به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌ 53 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی یه‌که‌مدا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامبوو.

 

بابەتی پێشتر

لە کاردانەوەی ڕوخاندنی بینای مزگەوتێکدا مەیخانەیەک لە کەلار ڕوخێندرا

بابەتی دواتر

تێپەڕاندنی كاندیدبوونی زێباری، حەلبووسی دەباتە بەردەم دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share