“یوێفا” واز لە یوڤێ و بارسا ناهێنێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، دۆسیەی تێوەگلانی یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆسی بە بابەتی بەرتیلدان و تەرخانکردنی سەرچاوەی دارایی وەهمی دانەخستووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، هێشتا دۆسیەی یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)وە دانەخراوە، بەڵکو فیدراسیۆنەکە لە ئەگەری بەردەستبوونی بەڵگەی یەکلاکەرەوەدا، بڕیاری دوورخستنەوەی هەردوو یانەکە دەدات لە خولە ئەوروپییەکان بۆ وەرزی داهاتوو.

بەرپرسانی بارسا و یوڤێ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند جارێک چاویان بە ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی (یوێفا) کەوتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بەڵێنێکی ئەرێنییان پێنەدراوە، چاوەڕواندەکرێت لەم وەرزە بێت، یان وەرزی داهاتوو سزاکان بەفەرمی دەربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری شکستیهێنا.…
Total
0
Share