لە کاردانەوەی ڕوخاندنی بینای مزگەوتێکدا مەیخانەیەک لە کەلار ڕوخێندرا

دوای ئەوەی بە بڕیاری قائیمقامیەتی قەزای کەلار، مزگەوتێک کەلەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستکرابوو ڕوخێندرا، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان مەیخانەیەکش لە نزیک ئەو شوێنە ڕوخێندرا.

هاوڵاتییانی ناوچەکە گلەی ئەوەیان کردبوو، کە بۆچی بینای مزگەوتەکە ڕوخێندراوە بە بیانووی زێدەڕۆی، بەڵام ئەو مەیخانەیە نەڕوخێندراوە، بۆیە قائیمقامیەت بڕیاری داخستنی شوێنەکەیدا و لە کۆتایدا ڕوخاندی.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا گلەی دانیشتوانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شوێنی فرۆشتنی مەی یەکە کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی قائیمقامیەت هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان دەكەن

ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان دەكەن كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share