نەسڕ (150) ملیۆن یورۆ دەخاتە بەردەم زێدان

یانەی نەسڕی سعوودی دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ چەند ڕاهێنەرێک کردووە، ئامانجی سەرەکیشیان زینەدین زێدانی فەرەنسییە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، دوای دوورخستنەوەی ڕوودی گارسیا، ئیدارەی یانەی نەسڕ هەوڵەکانی بە ئاراستەی جوزێ مۆرینیۆ و زینەدین زێدان دەستپێکردووە.

پۆرتوگالییەکە گرێبەستی یانە سعوودیەکەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دانوستاندن لەگەڵ “زیزۆ” بەردەوامە.

سپۆرت نووسیویەتی، پەیوەندی نێوان نەسڕ و زێدان بەهۆی کریستیانۆوە بووە، بەوپێیەی یاریزانەکەی پۆرتوگال داوای ئەو ڕاهێنەرەی کردووە و هەر خۆشی هۆکاربووە بۆ پێکهێنانی پردی پەیوەندیی نێوان دوو جەمسەرە.

گرێبەستی نەسڕ بۆ زێدان بۆ ماوەی دوو ساڵە، لە هەر ساڵێکدا بڕی (150 ملیۆن یورۆ)ی وەک مووچە و پاداشت بۆ تەرخانکراوە، کە ئەوەش بەرزترین گرێبەستە لە مێژووی تۆپی پێدا پیشکەشی ڕاهێنەرێک کرابێت.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام گرێبەستێکی مێژوویی پێشکەشی بەرشلۆنە دەکات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی جۆرێک لە یارییەکانی سەر شەقامەکان قەدەغەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share