هەڵشۆییەکی دیکە لە قەڵادزێ مایەپووچ بوو

بەیانی ئەمڕۆ خەڵکی قەڵادزێ جارێکی دیکە ڕووداوێکی هاوشێوەی “سلێمان ‏هەڵشۆیی”یان بینی، کاتێک سەدان کەس لەبەردەم نوسینگەیەکی ئاڵۆگۆڕی دراو ‏کۆببوونەوە و داوای پارەکانیان دەکردەوە.‏

زیاتر لە 300 کەس لەو ناوچەیە پارەیان لای کەسێک بەناوی “ڕەسول خاڵ عومەر” ‏داناوە بەمەبەستی هەڵگرتن و بازرگانیکردن پێوەی، بەڵام ئەمڕۆ ئەو کەسە ‏مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند و لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “پارەی کەس نافەوتێت”.‏

ڕەسول خاڵ عومەر، خاوەنی نوسینگەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە خاوەن پارەکانی ‏ڕاگەیاندووە، “بەهۆی لەدەستدان و خواردنی پارەیەکی زۆرمان لای هەندێک کەس، بۆ ‏ماوەیەکی کاتی ئیشوکارەکانمان ڕادەگرین”.‏

لە ڕوونکردنەوەکەدا خاوەنی نوسینگەکەکە دەڵێت، “ئەوانەی بەشێوەیەکی ئەمانەت پارەیان ‏لامانە دڵنیادەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک نیگەرانی لەدەستدانی ماڵەکانیان نەبن، تەنها ‏مۆڵەتمان بدەن با تەماشایەکی موڵک و ماڵەکانمان بکەین و دەگەڕێینەوە و بە دڵنیاییەوە ‏مافتان نافەوتێت”.‏

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندییکرد بە پۆلیسی ڕاپەڕینەوە سەبارەت بەو کێشەیە، لە وەڵامدا ‏پۆلیس وتی “تا ئێستا کەس نەهاتووە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و تا سکاڵاش نەبێت ناتوانین ‏هیچ کەسێک دەستگیربکەین”.‏

بابەتی پێشتر

یەکێتیی ئەوروپا: لەدوای ڕووخانی سۆڤێتەوە قەیرانی ئۆکرانیا خراپترینە ‏

بابەتی دواتر

دەسەڵاتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كەمدەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share