روونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دوكانەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی دوكان رایدەگەیەنێت، بە پێویستی دەزانین ڕوونكردنەوەیەك لەسەر گرفتی داڕووخانی بەشێك لەو شاخەی دەكەوێتە سەر شەقامی دوكانی سەروو بدەین.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دوكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو بەشەی لە وێنەكەدا دیارە پێش ماوەیەك بەهۆی ڕێژەیەكی زۆری بارانبارینەوە دووچاری داڕووخان بووە ، لە چەند بەشێكی تری شەقامەكە مەترسی ئەوە هەیە دووبارە شاخەكە دووچاری دارووخان ببێت ، بۆ ئەو مەبەستە نووسراومان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی كردووە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی سلێمانیان ئاگاداركردووەتەوە بە ناردنی ستافێكی شارەزا لەو بوارەدا بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئیدارەی ناوچەكە بۆیە شەقامەكە ناكاتەوە مەبەست لێی پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتییانە تا چارەسەری كێشەی شەقامەكە دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بۆ ئاگاداری هاوڵاتییان تەنها لە ڕۆژانی پشووی نەورۆزدا بەهۆی لۆد و قەرەباڵغییەوە ئەو شەقامە بە شێوەیەكی كاتی دەكرێتەوە دواتر دووبارە دادەخرێت و شەقامەلاوەكیەكە بەكاردەهێندرێتەوە.

بابەتی پێشتر

گەنجێكی كەلاری چوار جار ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 18 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share