ئەندامانی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەنگ بە تاكە كاندید بۆ ڕابەری گشتی نادەن

تاكە كاندید بۆ ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامی پشتیوانیی ئەندامانی كۆنگرەی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە نییە و ئەگەری سەركەوتنی ئەستەمە.

ئەمڕۆ بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر 12هەمین كۆنگرەی خۆی دەستپێكرد. كۆنگرە بە ئەندامێتی 645 ئەندام بەڕێوەدەچێت، یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی هەڵبژاردنی بەرپرسانی داهاتووی حزبەكە دەبێت.

ئەیوب وەرتێی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، کامیلی حاجی عەلی تاکە کاندیدە بۆ ڕابەری گشتی حزبەکە، هاوکات 35 کەس کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەنجومەنی شورا و 9 کەسیش بۆ بەرپرسی نۆ مەڵبەند.

وتیشی، “بەپێی زانیارییەكانم تاکە کاندیدی حزبەکە بۆ ڕابەری گشتی پشتیوانیی ئەندامانی كۆنگرەی نییە و نابێتە ڕابەری گشتی”.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەكە، پێویستە ڕابەری گشتی نیوە زیاتری دەنگەكانی كۆنگرە بەدەستبهێنێت.

ڕابەری گشتیی پێشووی حزبەکە دووجار بووەتە ڕابەر و ناتوانێ جارێكی دیكە خۆی کاندیدبکاتەوە، تەنها بەیەک ڕێگا نەبێت ئەویش لەڕێی هەمواركردنی پەیڕەوەوە نەبێت. پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو، تەنها بەو ڕێگایە دەتوانرێت دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ عیرفان عەبدولعەزیز بکرێتەوە و بۆ جاری سێیەم بە ڕابەری گشتی هەڵببژێردرێتەوە، ئەوەش بەدوورنازانرێت.

بابەتی پێشتر

لە یەکەم ڕۆژی ئۆڵیمپیادی زستانەوە کۆرۆنا تەشەنەیکرد

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا: لەدوای ڕووخانی سۆڤێتەوە قەیرانی ئۆکرانیا خراپترینە ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share