یەکێتیی ئەوروپا: لەدوای ڕووخانی سۆڤێتەوە قەیرانی ئۆکرانیا خراپترینە ‏

جۆزێف بۆریێل کۆمسیاری یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە ‏ڕایگەیاند، قەیرانی ئێستای ئۆکرانیا “خراپترین قەیرانە لە ئەوروپا” لەدوای ڕووخانی ‏یەکێتیی سۆڤێتەوە.‏

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆریێل ڕایگەیاند، “هیچ کەسێک 140 هەزار سەرباز بەبێ ‏هۆکار کۆناکاتەوە”، وەک ئاماژەیەک بۆ كۆكردنەوەی سوپای ڕوسیا لەسەر سنوورەکانی ‏لەگەڵ ئۆکرانیا، بەڵام جەختیکردەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوامن بۆئەوەی “بە ‏جەنگ کۆتایی نەیەت”.‏

بەرپرسەكەی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا پێشی وایە، ڤلادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ‏دەیەوێت لەوبارەیەوە دانوستان بسەپێنێت بەسەر یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکادا. ‏

لەبارەی نیگەرانییەکانی مۆسکۆ لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ناتۆوە، یان بوونی ‏كیێڤ بە ئەندامی هاوپەیمانێتییەكە، بۆریێل وتی، “ئەو پێشنیازە تائێستا گفتوگۆی لەبارەوە ‏نەکراوە، بەڵام گریمانەیەکە”.‏

سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەبارەی قەیرانی ئۆکرانیا، ‏کۆمسیارەكەی ئەوروپا بۆ کاروباری ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە وتی، “پێویستە پێشبینی ‏باشترین بکەین و ئامادەشبین بۆ خراپترین”.‏

بابەتی پێشتر

ئەندامانی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەنگ بە تاكە كاندید بۆ ڕابەری گشتی نادەن

بابەتی دواتر

هەڵشۆییەکی دیکە لە قەڵادزێ مایەپووچ بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share