كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەرین

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی كانونی دووەمی 2021 هاوڵاتییەک کە کاری نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتوون بووە لە سنووری ئیدارەی سۆران و دانیشتوی ئیدارەی سۆرانە، سکاڵای تۆمارکرد و بە پۆلیسی ڕایگەیاند کە لەسەر داوای کچێک لە ڕانیە لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین پشتێنێکی ئاڵتوونی بە بڕی 26 مسقاڵی عەیارە 21 بۆ کچەکە هێناوەتە شاری ڕانیە و، وە دوای ئەوەی کچەکە داوایكردووە پشتێنە ئاڵتونەکە تاقیبکاتەوە، لەوکاتەدا کچەکە پشتێنێکی ساختەی هاوشێوەی پشتێنە ئاڵتونەکەی لابووە و پشتێنە ساختەکەی لەجیاتی پشتێنە ئاڵتونەکە داوە بە نوێنەری زێڕەنگرەکە و پشتێنە ئاڵتونەکەشی لای خۆی گل داوەتەوە و پێیوتووە لەکڕینی پشتێنەکە پەشیمان بۆتەوە.

ڕوونیشیكردوەتەوە، دوای ئەوەی نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتونەکە دەیەوێت بەڕێکەوێتەوە بۆ سنووری ئیدارەی سۆران، دوای ماوەیەکی کەم هەستدەکات کچەکە هەڵیخەڵەتاندووە بەوەی کە پشتێنەیەکی ساختەی پێداوە و پشتێنە ئاڵتونەکەی لای خۆی گلداوەتەوە، دەستبەجێ پۆلیسی لێ ئاگادارکردۆتەوە و سکاڵای تۆمارکرد.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر ڕووداوەكەدا، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ڕزگاری و بەهاوكاری پۆلیسی ڕانیە بەسوودوەرگرتن لە زانیاری ورد و بەدواداچوون لە بەرواری 2ی ئاب کچەکە دەستگیرکرا، وەك ئەوەی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تۆمەتبار بەناوی (م.ف.ع.) تەمەنی 34 ساڵە و دانیشتوی شاری ڕانیەیە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، لە پۆلیس و دادگا دانیناوە بە تاوانەکەی کە نوێنەری زەرەنگەرەكەی هەڵخەڵتاندوە و بەمەبەست داوای پشتێنەیەکی ئاڵتونی کردوە و پێشوەخت دانەیەکی ساختەی لەسەر هەمان شێوە لای خۆی ئامادەکردووە، بە وتەی خۆیشی دوای پازدە ڕۆژ بەسەر تاوانی هەڵخەڵەتاندنەکە پشتێنە ئاڵتونەکەی بە کەمتر لە بەهای خۆی فرۆشتووە بە زەرنگەرێكی شاری ڕانیە.

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

بابەتی دواتر

ڕەئیسی لە پەرلەمانەوە سوێندی یاسایی دەخوات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی لە بازارەكاندا گرانبووە و یەك كیلۆ ماسی گەیشتووەتە 9 هەزار…
Total
1
Share