‏”ناوچەکانی پەکەکە سەختن”‏
تورکیا قۆناغی یەكەمی هێرشەكانی ڕاگرت

وەزیری بەرگریی توركیا لە دوای هەشت ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی وڵاتەكەی بۆ سەر چەند ناوچەكی سنووری پارێزگای دهۆك گەیشتە خاكی هەرێم و قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای وڵاتەكەی لەدژی پەكەكە ڕاگرت.

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا لەمیانەی سەردانەكەی بۆ نێو خاكی هەرێم، کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر پەکەکە ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی میدیاكان ئاكار بە بیانووی ئەوەی كە ناوچەکانی پەکەکە سەخت و پڕ لە ئەشکەوتە، بۆیە قۆناغی یەکەمی هێرشەکەیان کۆتایی پێهێناوە.

پێشیوابووە، پرۆسەکە پێویستی بە قۆناغی دوور و درێژی ئامادەکاریی و پلانی تۆکمەی سەربازیی هەبووە.

جەختیشی كردووەتەوە، “دیارییکردنی ئامانجەکانمان، قۆناغی یەکەمی پرۆسە سەربازییەکە بووە، بۆیە بەردەوامدەبین و لە قۆناغی داهاتوودا دەچینە ناو پێگە و ئەشکەوت و بارەگاکانی پەکەکە”

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەپەگە لەماوەی هەشت ڕۆژی جەنگی لەگەڵ سوپای توركیا كوژرانی 218 سەربازیی توركیا ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەدرێت لە سەرهەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا لە عێراق

بابەتی دواتر

چوار كەس لە لەندەن بە چەقۆ كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی…
Total
0
Share