نرخی مریشك زیاتر بەرزبووەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر رایگەیاند،بەهۆی هاتنی ئاهەنگەكانی جەژنی نەورۆزەوە نرخی یەك كیلۆ مریشك لە شاری هەولێر گەیشتە 4500 دینار، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی مریشك لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك گەیشتە 4 هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە جارێكی دیكە نرخی مریشك لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیی و یەك كیلۆ مریشك گەیشتووەتە 4 هەزار دینار هۆكارەكەشی كەمبوونەوەی بەرهەمە لە بازاڕەكاندا.

راشیگەیاند، خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە ئێستادا ئامادەكارییەكان كردووە بۆ ئەوەی بەرهەمی مریشك دابینبكەن و نرخەكەی دابەزین بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاوە عەبدولقادر: پاڵاوگەکانی کار و لاناز لیترێک بەنزین بە 580 دینار دەدەن بە کۆمپانیایەکی حزبی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، پارەی هەموو ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەپاڵێورێت دەخرێتە هەژمارێکەوە…
Total
0
Share