کەشناسی: ئەمشەو لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” ئەمشەو ئاسمانى هەرێم لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ نمە بارانى پچڕ پچڕ، هەروەها ئاستى باران بارین لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان زیاد دەکات”

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ناوچە شاخاویەیەکان ئەمشەو بەفر دەبارێت و ئەگەری هەیە لە دوای نیوەشەو ئاستى بەفر بارین لە ناوچە شاخاویەکان کەمێک زیاتر ببێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزن و لەهەندێک ناوچە تەم دروستدەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، ئێستا لە شاری دهۆک باران بارین و هەورە بروسکە هەیە و خێرایی با چالاک بووە ئەگەری زیاتربوونی ئاستی باران بارین دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر: بکوژی ئەو گەنجەی قوشتەپە کە لەماڵەکەیدا کوژرا خۆی ڕادەستکرد

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد بەرلە 17 ساڵ ژنەکەی کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share