هەوای پیس دەبێتە هۆی تووشبوون بە گۆشەگیری و خەمۆکی

بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان، توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی لە نێوان پیسبوونی هەوا و نەخۆشییە دەروونییەکانی مرۆڤ هەیە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ژیان لە ژینگەیەکی کوالێتیی نزمدا دەبێتە هۆی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، توێژەران بەدواداچوونیان بۆ خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کردووە لە نزیکەی نیو ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە بەریتانیا لە ماوەی 11 ساڵدا، بۆیان دەرکەوتووە تا پیسبوونی هەوا زیاتر بێت، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاتر دەبێت.

هەروەها توێژەران ئاشکرایانکردووە، ئەو کەسانەی لەو ناوچانەدا دەژین کە پیسبوونیان زیاترە، ئەگەری تووشبوونیان بە گرژبوون و ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە تەنانەت کاتێک کوالێتی هەوا لە سنووری رێگەپێدراودابێت.

ئەم دۆزینەوانە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتداران رووبەڕووی رەخنە دەبنەوە بەهۆی دەرکردنی ڕێنمایی نوێ و یاسایی پابەندکەری کوالێتیی هەوا کە رێگە بە زیاتر لە دوو هێندە ئاستی گەردیلەی ورد (PM2.5) دەدات لە هەوادا بەراورد بە ئاستی رێگەپێدراو کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دایناوە.

لە نووسینێکدا لە گۆڤاری کۆمەڵەی دەروونیی پزیشکی ئەمریکی، توێژەران، لە زانکۆکانی ئۆکسفۆرد، پەکین و ئیمپریالی کۆلێژی لەندەن، دەڵێن، دۆزینەوەکانیان ئەوە پیشاندەدەن کە پێویستە ستاندارد یان رێسای توندتر بۆ کۆنترۆڵکردنی پیسبوونی هەوا هەبێت.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، هیوادارن سیاسەتمەدارانی جیهان توێژینەوە و بنەما زانستییەکان لەبەرچاو بگرن.

ئانا هانسێل مامۆستای پەتا ژینگەییەکان لە زانکۆی لێستەر، کە بەشدار نەبووە لە توێژینەوەکەدا، وتی، ئەم توێژینەوەیە بەڵگەی زیاتر دەخاتە ڕوو لەسەر کاریگەرییە خراپەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر مێشک.

بابەتی پێشتر

وردەکاری پێکانەکەى مباپی و ڕامۆس چییە؟

بابەتی دواتر

کەشناسی: شەپۆلی بەفر و باران ئەمڕۆ کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share