نۆ ڕاستیی تاسێنەر لەبارەی پلاستیک

ماڵپەڕی “ناشناڵ جیۆگرافیک” بابەتێکی وێنەیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بە 9 ڕاستی تاسێنەر کردووە لەبارەی پلاستیکەوە.

1. زیاتر لە 5 ترلیۆن پارچە پلاستیک لەسەر ڕووی ئاوی زەریاکانن.

2. لەسەدا 73ی خاشاکی جیهان پلاستیکە.

3. بەرهەمهێنانی پلاستیک لە جیهاندا لە ساڵی 1950دا 2.3 ملیۆن بووە، لە ساڵی 1993 گەیشتووەتە 162 ملیۆن و لە ساڵی 2015 گەیشتووەتە 448 ملیۆن تۆن بووە.

4. لە ساڵی 2050، هەموو جۆرە باڵندەکانی دەریا لەسەر هەسارەی زەوی دەکەونە پلاستیک خواردن.

5. تاکو ساڵی 2015، زیاتر لە 6.9 ملیار تۆن پلاستیکی بەسەرچوو بەکارهێنراوە.

6. لە هەموو خولەکێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن بوتڵی ئاوی پلاستیکی دەفرۆشرێت.

7. وا خەمڵێنراوە کە تێکڕای مانەوەی پلاستیک لە 450 ساڵەوە بۆ هەمیشەیە.

8. بەپێی ڕاپۆرتەکان، تاکو ئێستا نزیکەی 700 جۆر ئاژەڵی دەریایی پلاستیکیان خواردووە یان بوون بە تەڵەی پلاستیکەوە.

9. زیاتر لە لەسەدا 40ی پلاستیک تەنها بۆ یەک جار بەکاردەهێنرێت، پاشان فڕدەدرێت.

بابەتی پێشتر

15 ئامۆژگاری بۆ خۆدوورخستنەوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی فشاری کاتی کارکردن

بابەتی دواتر

ماچکردن لە فیلمە فەرەنسییەکان دەستیپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share