بافڵ جەلال تاڵەبانی کێشەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە سلێمانی چارەسەرکرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، کێشەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە سلێمانی چارەسەرکرد و لە سبەینێوە دەستدەکەنەوە بە کارکردن.

چەند ڕۆژێکە بەھۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە، کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاندبوو.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی چوار مانگە شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی ‏كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سلێمانیی خەرجنەكردووە، ئەوانیش مانیانگرتووە و ‏ئەنجامەكەی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆری پاشماوە و خاشاكە لە گەڕەك و شەقامەكانی ‏شارەكەدا، كە بۆ چوارەم ڕۆژە هاوڵاتییان و شوێنە گشتییەكان ناچارن خاشاك و پاشماوەكانیان لە گەڕەك و گۆڕەپان و بەشێك لە شەقام و شوێنە گشتییەكانی شاردا بەجێبهێڵن.

لەبارەی ئەو ‏گرفتەوە، نزار كەمال بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانیی سلێمانی پێشتر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، لە سلێمانی دوو كۆمپانیا ئەركی ‏كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان لەئەستۆدایە، لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی ‏بڕیاری دابوو مانگانە 60%ی شایستە داراییەكانیان خەرجبكات، بەڵام ئێستا ئەو بڕیارە ‏ڕاگیراوە و ماوەی چوار مانگە شایستە داراییەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە خەرجنەكراون.‏

وەزارەتی دارایی پێیوتوون، لە دوای دابەشكردنی مووچە، شایستە داراییەكانیان ‏خەرجدەكات، بەڵام مانگانە دابەشكردنی مووچە نزیكەی مانگێك دەخایەنێت و لەنێوان ‏كۆتاییهاتنی مووچە دابەشكردنێك و دابەشكردنی مووچەی مانگی دواتردا، كاتێك بۆ ‏خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە نەهڵێدراوەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبھێنین و وەک یەکێتی لە خەمی ژیانێکی باشترداین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە شارەکە لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، زیاتر…
زیاتر ببینە

د. ڕێواز فائق بۆ سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی:
هیوادارم ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن لە گێڕانەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی ئارامی

د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی لە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share