بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبھێنین و وەک یەکێتی لە خەمی ژیانێکی باشترداین

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا و بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە بیروبۆچوونەکان لە بەرامبەر ئەگەرەکان خرانەڕوو لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە سوربوونی یەکێتی لەسەر بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی. لەپێناو سەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و ئابوری لە وڵات و لێکنەترازانی ھێزە سیاسییەکان بە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیشیکردەوە کاتێک باس لە سازان و تەوافق دەکەین بۆ قۆناغی ئەمڕۆ دەمانەوێت گیانی پێکەوەژیان و ئارامیی سیاسی بپارێزین و پێکەوە ھەموومان حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبھێنین کە لە ئاست خواستی ھەموولایەک بێت، بۆیە ھەر ھەوڵ و نییەتێک کە ببێتەھۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ماڵوێرانیی زیاتر بۆ عێراقییەکان ڕەتدەکەینەوە، ئێمە وەک یەکێتی لە خەمی ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانترین کە ئەمەش بە ھەوڵ و ھیممەتی ھەموومان بەدیدێت، بۆیە ئێستا ڕوومان لە دڵسۆزانە تاوەکو پێکەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش و دەستوور کار بۆ بنیادنانەوەی عێراق و ھەرێم بکەین و دەرفەتیشمان ماوە تا ئەم خەمە نیشتمانییە زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندیی حزبی و تاکەکەسی.

لە بەرامبەردا نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سوورە لەسەر دروستکردنی تەوافوق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی تر، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت، بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپاتکردەوە، لە کرانەوە بەسەر ھێزە سیاسییەکان و بەھێزکردنی زمانی گفتوگۆ، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانەی ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌در دوو مه‌رج بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن داده‌نێت

سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در سه‌ركرده‌ باڵا ئايینییه‌كانى له‌ نه‌جه‌ف ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بڕیارى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام…
Total
0
Share