بەغدادی و جێگرەوەکەشی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا لە سوریا كوژران

دوای سێ ساڵ لە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەمیری ڕێکخراوی داعش لە نزیک ‏ئیدلب، ئەمڕۆ جێگرەوەکەی بەناوی “ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی” لە نزیک هەمان ‏شوێن کوژرا، هەردوو ڕووداوەکەش لە سنووری هێزەکانی تورکیا و گروپە چەكدارە ‏هاوپەیمانەكانیدا بوون.‏

لەدوای دەستوەردانی سوپای تورکیا لە سوریا، پارێزگای ئیدلب لەژێر دەسەڵاتی سوپای ‏تورکیادایە و تا ئێستاش گروپە چەکدارییە هاوپەیمانەكانی ئەنقەرە، لەژێر کاریگەریی ‏تورکیادا ڕەفتار دەكەن، هێرش دەكەن، یان ئاگربەست ڕادەگەیەنن.‏

سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە وڵاتانی جیهان باس لە هاوکاریی تورکیا دەکەن بۆ داعش، ‏بەڵام ئەمە لە ئاستی فەرمیدا نییە و تەنها ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان بەبێ ‏پەردە بەڵگەکانی هاوکاریی تورکیا بۆ داعش دەخاتە ڕوو، بە هێرش و هەوڵی ئەمدواییەی ‏حەسەكەشەوە بۆ هەڵاتنی زیندانییانی داعش.‏

لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا، ساڵی 2019 ئەبوبەکر بەغدادی لە سنووری ناوچە ‏داگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە کوژرا، ئەمڕۆش جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ‏ئاشكرایكرد، هێزەكانی وڵاتەكەی، لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی باكووری سوریا، ئەبو ‏ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی-یان كوشتووە، كە دوای كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، وەك ‏ئەمیری داعش شوێنی گرتبووەوە.‏

كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بایدنی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە، “بە فەرمانی ‏من، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە باكوری و خۆرئاوای سوریا ئۆپەراسیۆنێكی ‏ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان بە سەركەوتوویی ئەنجامدا، ئەوەش بۆ پاراستنی گەلی ‏ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان و كردنی جیهان بە شوێنێكی ئارامتر”.‏

بایدن ئاشكرایكردووە، “بەهۆی توانا و ئازایەتیی هێزە چەكدارەكانمان، ئەبو ئیبراهیم ‏هاشمی ئەلقوڕەیشی، سەركردەی داعش لە مەیدانی جەنگ سڕایەوە”، واتا لە ‏ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكادا جێگرەوەكەی ئەبوبەكر بەغدادی كوژراوە.‏

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هیچ سەربازێكی ئەمریكی زیانی بەرنەكەوتووە، وەك ئەوەی سەرۆكی ‏ئەمریكا باسیكردووە.‏

بابەتی پێشتر

کاریگەریی خواردنی گۆشتی سوور لەسەر هۆرمۆنی پیاوان

بابەتی دواتر

یونسێف: لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگرەوەی بەغدادیدا شەش منداڵ کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share