فەرماندەیەكی فەیلەقی قودسی ئێران لە سوریا کوژرا

لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکردەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران کوژرا.

ئاژانسە هەواڵییەکان ئاشکرایدەکەن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جگە لە کوژرانی فەرماندەكەیان، سێ ئەندامی لیواکە بریندار بوون.

سوپای قودسی سوپای پاسداران چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کۆنترۆڵکردووە و ناوچەکەش بەهۆی فراوانی و چۆڵییەوە چالاکیی داعشی تێدا ماوە.

چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کۆنترۆڵکردووە و ئیسرائیلیش نیگەرانە لە بوونی ئەو چەکدارانە لەو ناوچەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی ناوچەکە بە ناوەندی گواستنەوەی زەمینیی هاوکاریی سەربازیی ئێران دادەنرێت بۆ سوریا و لوبنان.

بابەتی پێشتر

دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەشداری کلاسیکۆ ناکەن

بابەتی دواتر

شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share