یونسێف: لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگرەوەی بەغدادیدا شەش منداڵ کوژراون

سندوقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی “ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی”دا شەش منداڵ کوژراون و منداڵێکی کچیش بە سەختی برینداربووە.

یونسێف لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای ئۆپەراسیۆنەکە دەڵێت، “ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی زیانێکی زۆری بە ناوچەی مەدەنینشین گەیاندووە”.

بەپێی زانیارییەکان لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی جێگرەوەکەی بەغدادیدا ئەو سەرکردەیەی داعش خۆی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە زیانی بە ماڵ و منداڵەکەی گەیاندووە.

بەپێی ئامارێکی یونسێف تەنها لە پارێزگای ئیدلب لە سوریا یەک ملیۆن و 200 هەزار منداڵ پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: 74.3%ی فەڵەستینییەکان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن

هەڵسەنگاندنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، پشتڕاستیکردەوە رێژەی هەژاری لە ناوچەکانی فەڵەستین لەمساڵدا گەیشتووەتە 74.3%. ئەخیم شتاینەر،…
Total
0
Share