عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵگە لەبارەی “بەقاچاخبردن”ی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئیسرائیل دەدات بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
نووسینگەی ئەو پەرلەمانتارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “عودەی عەواد دۆسیەكانی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراقی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ قەوارەی زایۆنی كردووەتەوە”.
ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “ئەمڕۆ عودەی عەواد ڕووی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردووە و نووسراوێكی فەرمیی هاوپێچ لەگەڵ بەڵگەنامەكاندا پێشكەشكردووە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەكەی، عەواد كە پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتیی هادی عامری-یە، سەردانی دەستەی دەستپاكیی كردووە و دۆسیەیەكی لەبارەی ئەو پرسەوە لە دەستەكە كردووەتەوە.