ئەمساڵ سلێمانی نیوەی هەولێر نەوتی بۆ دابینكراوە

سلێمانی لە دابەشكردنی نەوتی سپیشدا وەك پێویست مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت، بۆ ئەم وەرزەی زستان، حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كەمتر لە نیوەی بڕی نەوتی تەرخانكراوی هەولێریان بۆ سلێمانی دابینكردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ئەمساڵ لەلایەن حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بڵاوكردەوە، تا ئێستا لە تەواوی هەرێمی كوردستان نزیكەی 74 ملیۆن و 887 هەزار لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە، كە نزیكەی ئەو بڕە بەتەنها دراوە بە هەولێر.

بەپێی داتا خودی حكومەت، هەولێر بۆ ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 35 ملیۆن و 589 هەزار لیتر نەوتی بۆ دابینكراوە، كە دەكاتە نزیكەی نیوەی تەواوی بڕە دابەشكراوەكەی هەموو هەرێمی كوردستان، دهۆكیش دووەم زۆرترین بڕی بۆ دابینكراوە، كە زیاترە لە 19 ملیۆن و 738 هەزار لیتر.

بەپێی داتا بڵاوكراوەكان، سلێمانی تەنها 17 ملیۆن و 159 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ دابینكراوە بۆ دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا، كە كەمترە لە نیوەی بڕی تەرخانكراو بۆ هەولێر و لە بڕەكەی دهۆكیش كەمترە.

كەمترین بڕیش بۆ هەڵەبجە دابینكراوە، كە تەنها 2 ملیۆن و 400 هەزار لیتر نەوتی سپییە.

تەنها لە نەوتدا حكومەتی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان جیاوازی لەگەڵ سلێمانیدا ناكەن، بەڵكو لە پرسەكانی غاز و بەنزینیشدا بەشێوازی جیاواز بەرامبەر بە سلێمانی كەمتەرخەمن.

 

ئامارە بڵاوكراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری
بابەتی پێشتر

پیکێ ئامۆژگاریی هالاند دەکات: مەچۆرە یەک یانە

بابەتی دواتر

حەوت ساڵە یاریگای کامپ نو پشتگوێخراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share