جەبار گۆران: بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوای پەسەندكردنی بودجە بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و دەشڵێت، “ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە بەهای 100 دۆلار بگاتە 140 هەزار دینار”.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی ناجێگیریی بەهای دۆلار دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە بووە و شەوی رابردوو تەنها لەكاتی دەنگدان لەسەر ئەو بڕگەیە بەهای دۆلار دابەزی.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بانكی ناوەندیی عێراق بتوانێت رۆژانە بڕی پێویست دۆلار بخاتە بازاڕەوە ئەوا دابەزینی بەهای 100 دۆلار بۆ 140 هەزار دینار ئەگەرێكی كراوەیە، بەڵام بۆ خوار 140 هەزار دینار پێویستی بە كات و گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: لە كاتی خۆڵباریندا جامی ئۆتۆمبێلەكانتان دابخەن و لایتی نزم هەڵبكەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رێنمایی بۆ كاتی خۆڵبارین دەداتە شۆفێران و دەڵێت، “بە وریایی شۆفێری بكەن”. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

هۆکاری هاوتانەکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکراکرا

عەزیز عەلی، بەرێوەبەری خانەنشینی سەربازیی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادارکراینەوە کە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی بۆ مانگی…
Total
0
Share