حەوت ساڵە یاریگای کامپ نو پشتگوێخراوە

بەڕێوەبەرێکی یانەی بەرشلۆنە، یەکێک لە کەمتەرخەمییەکانی ئیدارەی پێشووی یانەکە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە یاریگای کامپ نو پشتگوێخراوە.

جێگری سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بۆ کاروبارە داراییەکان، ئێدوارد ڕۆمیۆ دانی پێداناوە، کە زیانە داراییەکانی ئازولگرانا لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا گەیشتووەتە 600 ملیۆن یورۆ، ئەو بڕە زۆرەش دابەشدەبێت بەسەر چەندین بواری وەرزشی و کارگێڕی کە لەلایەن ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو کراون.

بەوتەی ڕۆمیۆ، خوان لاپۆرتا ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی بە دوو کێشەی گەورەوە وەرگرتووە، یەکەمیان پەیوەندیدارە بە قەرزە کورت خایەنەکانەوە، کە لەئێستادا بودجەی تەواو بەردەست نییە بۆ دانەوەیان، هەروەها کەمبوونەوەی داهات بەهۆیەوە خزمەتگوزارییەکان کەمیکردووە.

ڕۆمیۆ نموونە بەوە دەهێنێتەوە، کە ماوەی حەوت ساڵە هیچ نۆژەنکردنەوەیەک لە یاریگای کامپ نو ئەنجامنەدراوە، ئەوەش بووەتە هۆی کۆبوونی هەندێک لە ئامێر و کەلوپەلەکان، بەڵام لەئێستادا بارتۆمیو و هاوەڵانی بودجەیەکیان بۆ ئەو مەسەلەیە تەرخانکردووە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی “ئەسپای بارسا”.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ سلێمانی نیوەی هەولێر نەوتی بۆ دابینكراوە

بابەتی دواتر

تەرمی 12 کۆچبەر دۆزرانەوە کە لەسەرما ڕەقبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share