پێشبینیی شەپۆلێکی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

بەپێی پێشبینیی وێبسایتەکانی چاودێریکردنی کەشوهەوا، چاوەڕواندەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن، لە ڕۆژی چواری شوباتەوە ناوچەکە دەکەوێتەژێر کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردەوە و بەهۆیەوە پێشبینی بەفر و باران بارین دەکرێت.

زانیارییەکان بەو شێوەیەن لە چواری شوباتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک هەرێمی کوردستان دەکەوێتەژێر کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەوە و بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەهۆی زۆریی مەودای پێشبینیکردنەکەوە، ئەگەری هەیە پێشبینییەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان. جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە…
Total
0
Share