ئاماری یەکەم رۆژی گەشتیارانی فێستیڤاڵی هەنار راگەیاندرا

یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەرێوەچوو، بەپێی ئامارێک زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، “کۆی گشتی هاتنی گەشتیار لە ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکە 70 هەزار و 200 گەشتیار بووە”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەهەردوو بازگەی زەمەقی و دەرەشیش 35 هەزار و 200 گەشتیار چوونەتە پارێزگای هەڵەبجە.

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ساڵانە ئەنجامدەدرێت، ئەمساڵ نۆیەمین خولی فێستیڤاڵەکەیە و ژمارەیەکی بەرچاو خاوەن بەرهەمی ناوخۆیی شمەک و کاڵا و بەرهەمەکانیان نمایش و بەبازاڕ دەکەن، ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو ماوەی دوو رۆژی دیکە بەردوامدەبێت.

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: بەپێی پلانێک قیر و تێکەڵە دەگەیەنینە هەموو گەڕەکەکانی شار

بابەتی دواتر

سەدان ماتۆڕسکیلی بـێ سەرەتا لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى دوو ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دوو ڕێنمایی نوێى تایبەت بە گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. له‌ ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share