سلێمانی.. فولکەی شاری سپی جارێکی دیکە کەوتەوە دەست شارەوانی

شارەوانیی سلێمانی لە درێژەی هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان، فولکەی شاری سپی ‏لە نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش پاککردەوە و جارێکی دیکە شوێنەکە کەوتەوە دەستی ‏شارەوانی، لەکاتێکدا پێشتر چەند جارێک شارەوانی ئەو فولکەیەی پاکردبوویەوە.‏

شارەوانیی سلێمانی تا ئێستا سێجار هەوڵی ڕێکخستنەوەی فولکەی شاری سپیی داوە. بەڵام ‏دوای هەرسێ جارەكە کاسبکار و فرۆشیارەكان گەڕاونەتەوە شوێنەکە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکی شارەوانیی سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، ‏تیایدا هاتووە، “لە‌پێناو پاراستنی تە‌ندروستیی ھاوڵاتییان و ڕێگریكردن لە ‌زیادە‌ڕە‌وی ‏بۆسە‌ر موڵكی گشتی، تیمە‌كانی بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی، ئە‌مڕۆ ‏بە‌ھاوكاریی بە‌شی ئامێرە‌كان و بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی و هەروەها ھاوكاریی ‏بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پۆلیسی دارستان ھە‌ڵمە‌تیكیان ئە‌نجامدا بۆ فولكە‌ی شاری سپی بە‌مە‌بە‌ستی ‏ڕێكخستن و پاككردنە‌وە ‌و لابردنی زیادە‌ڕە‌وی سە‌ر شە‌قام و شۆستە‌كان، كە‌ موڵكی گشتین ‏و ڕووگای ھاتوچۆی ھاوڵاتییانە‌”.‏

ئاماژە بەوەشکراوە، “بە‌ھاوكاریی كۆمپانیاكانی پاككردنە‌وە، شە‌قام و شۆستە‌كان ‏خاوێنكرانە‌وە‌، پاشان تیمە‌كانی سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی داوایان لە ‌فرۆشیاران ‏كرد ‌پابە‌ندی ڕێنمایە‌كانی شارە‌وانی بن و زیادە‌ڕە‌وی نە‌كە‌ن بۆسە‌ر موڵكی گشتی و پاك و ‏خاوینیی ناوچە‌كە‌ بپارێزن”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕەتكردەوە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمەڵی دادگەریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبەكەی ڕه‌تكردەوە‌. ئەمشەو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر،…
Total
0
Share