بێفڕۆكەوانێك لە نزیك بنكەی سپایكەر كەوتەخوارەوە

فڕۆكەی بێفڕۆكەوان

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە دەوروبەری بنكەی سەربازیی سپایكەر لە باكووری بەغداد كەوتەخوارەوە، بە چەند ڕۆژێكی كەم پاش ئەو هێرشە مووشەكییەی فڕۆكەخانەی بەغدادی گرتەوە.

بەپێی میدیاكان، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە نزیك بنكە سەربازییەكەی پارێزگای سەڵاحەدین كەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هۆكاری كەوتنەخوارەوەكەی بزانرێت كە ئایا بەهۆی هەڵەی تەكنیكی یان بەهۆی مووشەكەوە بووە.

ئەگەر ڕووداوەكە بەهۆی هێرشەوە بووبێت، ئەوا دەچێتە خانەی ئەو زنجیرە هێرشانەی ناوبەناو دامەزراوە و بنكە سەربازییەكانی عێراق دەگرێتەوە و هەندێكجار میلیشیا و گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێرانی پێ تۆمەتباردەكرێت.

هەینی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، هێرشەكە زیانی بە چەند فڕۆكەیەك و فڕۆكەخانەكەش گەیاند.

بابەتی پێشتر

واشنتن: سزاكانمان ئامادەكردووە و بازنەی نزیك لە كرملین دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

قاچاخچییەك ژمارەیەك پەنابەری سوری بەبیانووی گەیاندنیان بە بەغداد هەڵدەخەڵەتێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share