واشنتن: سزاكانمان ئامادەكردووە و بازنەی نزیك لە كرملین دەگرێتەوە

وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان سزاكانی ئامادەكردووە كە “ئەندامانی نوخبەی ڕوسی و خێزانەكانیان دەگرێتەوە” ئەگەڕ ڕوسیا ئۆكرانیا داگیربكات.

جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕوونیشیكردەوە، “ئەندامانێك كە سەر بە بازنەی نزیك لە كرملینن” ئەو كەسانە دەبنە “ئامانج”ی سزاكان بەهۆی پەیوەندییە داراییە پتەوەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا.

بەر لەو پەیامە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریدا لەوەی “ئەگەر ڕوسیا واز لە ڕێڕەوی دیپلۆماسی بهێنێت و ئۆكرانیا داگیربكات، بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕووی سزای قورس و خێرا دەبێتەوە”.

لێدوانەكەی بایدن بەر لە دەستپێكی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوو تایبەت بە تاوتوێكردنی ئەو هێزانەی مۆسكۆ لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا كۆیكردوونەتەوە، لەكاتێكدا وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دیپلۆماسییەكانی خۆیان بۆ خۆوەلانان لە هەڵایسانی ململانێی سەربازی خستووەتەگەڕ.

لای خۆیەوە ڤاسیلی نیبینزیا، باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمریكای تۆمەتباركرد بەوەی دەیەوێت “دۆخێكی دەروونی دژوار بخوڵقێنێت” و “كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵبخەڵەتێنێت بە تۆمەتێك كە هیچ بنەمایەكی نییە” ئەمەش لەمیانەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشدا.

بەڵام لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریكا وەڵامیدایەوە بەوەی بڵاوكردنەوەی زیاتر لە 100 هەزار سەربازی ڕوسی لەسەر سنوورەكانی ئۆكرانیا بیانووە بۆ كۆبوونەوەكە، بەهۆی ئەوەی ئەو هێزە سەربازییانە “هەڕەشە لە ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن”.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچە گۆڕدرا.. پەروەردە بە دوو ڕۆژ وەریدەگرێت

بابەتی دواتر

بێفڕۆكەوانێك لە نزیك بنكەی سپایكەر كەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف قەرزاوی کۆچی دواییکرد

یوسف قەرزاوی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان کۆچی دواییکرد. تویتەری تەیبەتی یوسف قەرزاوی بڵاویکردەوە، زانای جیهانی ئیسلامی…
Total
0
Share