بە بەشداریی كورد، شیعە و سوننە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

“كۆبوونەوەكە تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكات”

هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق چڕتردەبێتەوە، لەگەڵ بەردەوامی ناكۆكییەكاندا بڕیارە بەمنزیكانە كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان كورد، شیعە و سوننە ئەنجامبدرێت.

سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی نزیكی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی سیاسیی گەورە بە بەشداری موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، سەركردەی هێزە كوردییەكان و هێزە سونییەكان لەگەڵ سەركردەی لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی لە بەغداد ئەنجامدەدرێت.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە وتیشی، “كۆبوونەوەكە تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكات”.

كۆبوونەوە بڕیاردراوەكە دوای ئەو سەردانەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و محەمەد حەلبوسی، سەركردەی سوننە بۆ نەجەف و كۆبوونەوەیان دێت لەگەڵ سەدر.

بەپێی هەندێك لە میدیا عێراقییەكان لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن كراوە لەسەر كرانەوە بەڕووی لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی، جگە لە نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

زیادبوونی دیداری لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق لەكاتێكدایە بەپێی سایتی فارس نیوز، کە میدیایەکی ئێرانییە و نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە، ئێران لەڕێی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامی خۆی گەیاندووەتە بارزانی و بەرپرسانی پارتی بەوەی ڕازی نییە لەو هاوکێشەیەی ‏ئێستا لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا دەبینرێت.

“هاوكێشەكە” بە ڕێككەوتنێكی پێشوەخت و نهێنی نێوان سەدر، بارزانی و حەلبوسی هاتە ئاراوە و ئامانج لێی پێكهێنانی حكومەت و دەنگدان بوو بە كاندیدانی یەكتر، بەبێ پشتبەستن و لەبەرچاوگرتنی هێز و لایەنەكانی دیكە.

دوای سەردانەکەی قائانی بە کەمتر لە 24 کاتژمێر، پارتی، لەڕێگەیە مەسعود بارزانی-ی ‏سەرۆكیەوە، دەستپێشخەرییەكی ڕاگەیاند و نێچیرڤان بارزانی، ‏ڕاسپارد، کە هاوشان لەگەڵ حەلبوسی سەردانی نەجەف بكەن و لەگەڵ موقتەدا ‏سەدر كۆببنەوە.‏

هەوڵەكەی مەسعود بارزانی بەشێكی زۆری پەیوەندیی بە ناكۆكیی لایەنە ‏شیعییەكانەوە ‏هەیە، دەیەوێت ڕێكیان بخات، لەكاتێكدا بەهۆی كاندیدكردنی هۆشیار ‏زێباری-ی خاڵی، لە ‏هەرێمی كوردستان ناكۆكی و لێكترازانی ناوەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

هەولێر.. زیندانیانی شیلادزێ و 75 زیندانیی دیکە بەدروشمی "ئازادی یان مردن" مانگرتنیان ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچە گۆڕدرا.. پەروەردە بە دوو ڕۆژ وەریدەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share