وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەموو خوێندکارێکی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی وەرگرتنی ڤاکسینی بۆ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد، بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەکارهێنانی ماسک ئیلزامییە، خوێندکارانی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی وەرگرتنی ڤاکسینیان بۆدەکرێت، هەروەها بەخێوکارانی خویندکاران دەتوانن بەڵێننامەی خوێندنی ئۆنلاین پڕبکەنەوە بۆ وەرزی دووەم.

ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە:

1-  بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەر ناوەندێکی خوێندن پابەندنەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگرێتەبەر.

2- داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی  تەمەن (١٢ ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کارئاسانیتان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

3- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پربکەنەوە کە دەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری 10ی 2ی 2022.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری بۆ ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکات

بابەتی دواتر

لە قەڵادزێ تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەندرایە نەخۆشخانە.. لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە 90 رۆژ جارێك مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرن؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەبەستمانە پرسی مووچە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكەینەوە و دەشڵێت،…
Total
0
Share