عەلی رەئوف: کرێی بەشەوانەی مامۆستایانی میلاک و گرێبەست زیادیکرد

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، کرێی بەشەوانەی مامۆستایانی میلاک و گرێبەست وەک کرێی وانەبێژانی لێکرا و زیادیکرد.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر هەر مامۆستایەکی میلاک یان گرێبەست بە دوو هەزار دینار وانەیان دەوتەوە، بەڵام ئەگەر دەرچووی دانەمەزراو بووایە و وەک وانەبێژ وانەی بوتایەوە، بۆ بەکالۆریۆس چوار هەزار دینار بوو و بۆ دبلۆم، سێ هەزار.

وتیشی، ئێستا مامۆستای میلاک بێت یان گرێبەست، هەمان بڕی وانەبێژەکە وەردەگرێت، واتە بۆ هەر بەشەوانەیەک چوار هەزار دینار.

زیاتر روونیکردەوە، “مامۆستایانی میلاک و گرێبەست لە ئامادەیی 22 بەشەوانە دەڵێنەوە، لە بنەڕەتی 24 بەشەوانە، لە سەرووی ئەو بەشەوانە بێت، ئەوە بۆ کرێی هەر وانەیەک، چوار هەزار دیناریان بۆ ئەژماردەکرێت، کە پێشتر دوو هەزار دینار بوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە…
Total
0
Share