سوودێکی جیاوازی نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە ئاشکرادەکرێت

زانایانی هۆڵەندا گەیشتوون بەو ئەنجامەی نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدە جگە لەوەی سوودی لە کەمکردنەوەی کێشدا هەیە، تەندروستیی مێشک باشتر دەکات.

توێژەرانی هۆڵەندا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەری نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدە لەسەر چالاکی مێشک لەسەر ئەنجامداوە کە تێیدا 129 کەس لەوانەی نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدەیان کردووە لە ساڵی 2018 دا.

توێژەران چەندین هەڵسەنگاندنیان لەسەر ئاستی سەرنجدان، قسەکردن لە پێش نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری بۆ ئەو کەسانە کردووە کە بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە و گەیشتوون بەو ئەنجامەی نەشتەرگەرییەکە کاریگەری باشی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی سەرنجدان، کەمکردنەوەی ئەگەری لەبیرچوونەوە، باشبوونی مەزاج هەبووە.

بە وتەی شارەزایان هۆکاری ئەمە زۆر بە سادەیی بۆ باشترچوونی خوێن بۆ مێشک دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
Total
0
Share