لە سلێمانی دایكێك و دوو منداڵی بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا.
لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، سێ کەس بە غازی سۆپا گیانیان لەدەستدا، کە دایکێک و دوو منداڵن، نازانرێت ڕووداوەکە دوێنێ بووە یان ئەمڕۆ، چونکە لە دوێنێوە دایك و دوو منداڵەكە هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ كەسە نزیكەكانیان نەبووە.
ئەو دایکەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی 1972ـە و منداڵەکان کچ و کوڕێک بوون و تەمەنیان 11 و 10 ساڵ بووە.