سبەی مووچەی وەزارەتێك و چەند توێژێك دابەشدەكرێت

دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بە سستی بەردەوامە و بڕیارە سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتێك و چەند توێژێك دابەشبكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەدات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەم و بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییانی سیاسی، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و غاز دابەشبکرێت.

ڕۆژی سێشەممە 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەى مانگی كانوونى دووه‌م كرا و یەکەم شوێن وەزارەتی تەندروستی مووچەی وەرگرت، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێم مووچەكانیان وەرگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: کەمپینەکەمان بۆ رۆژئاڤا هەفتەیەک بەردەوامدەبێت

سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، رایگەیاند، کەمپینەکەمان بۆ رۆژئاڤا هەفتەیەک بەردەوامدەبێت. هاوژین عوسمان، سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای…
Total
0
Share