وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە ماستەر و دکتۆرا راگەیەندرا

بڕیارە لە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، زانکۆکانی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەی زانستیی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بڵاودەکەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، “لە دوای پێداچوونەوە بە دەفتەری تاقیکردنەوەکانی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا، دەنێردرێن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکان، دواتر زانکۆکان ئەنجامەکان بڵاودەکەنەوە”.

هەر بەپێی زانیارییەکان، “ئەگەرهیچ کێشەیەکیی تەکنیکی نەیەتە پێش بڕیارە 26 ی ئەم مانگە ئەنجامەکان رابگەیەندرێن، بەڵام ئەگەر نەتوانرا لەو رۆژەدا ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکاریی دەستگیرکران

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێل به‌كارهێنابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share